ئێران جەخت لە سەر پێویستیی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عراق دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە عێراق ئێران ئەمریکا فوئاد حسێن تاران


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیریی و قەیران لە ناوچەکەیە، جەختی کردە سەر پێویستیی دەرکردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ناوچە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دیدار و گفتوگۆی کرد.
شەمخانی وێڕای ئاماژە بە پێوەندی قوڵ و پتەوی نێوان دو وڵاتی ئێران و عێراق جەختی لە سەر جێبەجێ کردنی هەرچی خێراتری ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە سەقامگیری و ئارامی دوو وڵات پێکەوە گرێدراوە و وتی: بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری، پێویستی بە دەرچوون لە قەیرانی سیاسی، ئابووری و ئاسایشییە.
 بەرپرسە ئێرانییەکە وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیریی و قەیارن لە ناوچەکەیە، جەختی کردە سەر پێویستیی دەرکردنی هێزی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و ناوچە.
کۆتایی/.