کورتە فیلمی  «Identibye» لە کەنەدا دەرکەوت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە Identibye کەنەدا


Jan 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

 کورتە فیلمی  «Identibye» لە دەرهێنانی سەجاد شاە حاتەمی ئەم جار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «Real Out Queer »ی کەنادا دەکەوێتە کێبڕکێ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، کورتە فیلمی «Identibye» لە نووسین و دەرهێنانی سەجاد شاە حاتەمی لە سیهەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کورتی بیست و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی «Real Out Queer»ی کەنەدا پێشوازی لێکرا.
 هەروەها هاوکات لە گەڵ یەکەم ئامادە بوونی لە وڵاتی کەنەدا، پەردە لە سەر «ArtWork»ی فیلمی «Identibye»  لادرا.
 ئەمیر حسێن سەباغان و نەسیم مسلمی ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم کورتە فیلمەن.
 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی  «Real Out Queer» پێکهاتەیەکی ساڵانەیە کە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ درێژەی هەیە و لە کینگستۆنی کەنەدا بەڕێوە دەچێت.
 لە فێستیڤاڵەدا ئەو فیلمە سەربەخوانەی کە لە سەر ڕەگەز، تەندرووستی، لێهاتوویی، توێژ و تەمەن چەق دەبەستن هەروەها ئەو فیلمانەی باس لە سەر ئینتیمای جێندەر دەکەن لە هەموو جیهانەوە پێشوازیان لێ دەکرێت. بیست و سێهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 28ی ژانوویە تا 6ی فێبرییە بەڕێوە دەچێت.
 کورتە فیلمی «Identibye» لە ئامادەکاری هاوبەشی بێهرووز هاشمیان و محەمەد نەریمانی لە بەرواری 31ی ژانوویە تا 7ی فێبرییە لە شاری کینگێستۆنی ویلایەتی ئۆنتاریۆ نمایش دەکرێت.