یاریزانێکی دیکەی ئێرانی بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

(0) / ورزش


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مێهرداد میناوەند یاریزانی پێشوو لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا، ئەمڕۆ کۆرۆنا یاریزانێکی تری ئێرانی شکست پێ هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات عەلی ئەنسارییان یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران و یانەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس کە وەک ئەکتەر بەشداری لە چەند فیلمێکیش کردبوو بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا، لە تەمەنی 43 ساڵیدا مالئاوایی لە ژیان کرد.

ئەنسارییان کە هاوڕێتی و خۆشەویستی لە رادەبەدەری بۆ دایکی لە ئێران بە ناوبانگ بوو، دۆست و هاوڕی مێهرداد میناوەند یاریزانێکی تری ئێرانی بوو کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەویش بە کۆرۆنا گیانی لە دست دا.

مردنی ئەم دوو یاریزانە بەناوبانگە بە کۆرۆنا کاردانەوەی بەربڵاو و خەمی خەڵکی ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دواوە بوو.