پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: ساڵی پار ٨٨٩ هاوڵاتی دەستگیر کراون

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دارستان پۆلیس ژینگە


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاماری کاروچالاکیەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٣ لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن عمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن ئاماری کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد ،  لەساڵی ٢٠٢١ دا ٨٨٩ هەشت سەد و هەشتا و نۆ هاووڵاتی لەسەر سەرپێچیە ژینگەییەکان دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە .
هەروەها باسی لەوەکرد دەست بەسەر چەندین کەرەستەی ڕاوکردندا گیراوە .
کامەران کەریم