دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی ئەفسەرێک لە سلێمانی کرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سامان نادر گوللـە


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرایی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان کرا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرایی سلێمانی (122) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان کرا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوە".
 لەبارەی هۆکاری روداوەکە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرایی سلێمانی وتی، "دوای روداوەکە لێکۆڵینەوەکانمان دەستیپێکردوە".
روداوەکانی تەقەکردن و کوشتن لەهەرێمی کوردستان بەچەندین هۆکاری جیاواز بەبەرزی ماونەتەوە و شارەزایانی کۆمەڵایەتیش هۆکاری زیادبونی توندوتیژییەکان بۆ کێشە ئابوری و پەروەردەییەکان دەگەڕێننەوە و داوا دەکەن حکومەت هەڵگرتنی چەک بەرێژەیەکی بەرچاو سنوردار بکات.