بافڵ تاڵەبانی: کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی هاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە

(0) / / جهان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی یەکێتی


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی هاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند دەرچەیەکی سیاسی و نیشتمانی بۆ رزگاربون لەم قەیرانانە دەخەنەڕو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەولێر لەگەڵ ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و  كونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان کۆبوەوە و جەختیانکردەوە لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردولاو  پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم و جێگیریی سیاسی، ئابوری و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە بکات.
ھاوسەرۆکی یەکێتیی لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا رایگەیاند، کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی ھەرێمی کوردستانە. بۆ ئەوەش چەند دەرچەیەکی سیاسی و نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانانە خستەڕوو.
 لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، باس لە مەترسی پاشماوەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق کراوە و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر کرایەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە.
کۆتایی/.