دەروازە سنورییەکانى عێراق ڕێکارى پێویست بەرامبەر دەروازە سنورییەکانى هەرێم دەگرێتەبەر

(0) / / اقتصادی / دەروازە سنورییەکانى عێراق دەروازە سنورییەکانى هەرێم هەرێمی کوردستان وائیلی


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق ئاشکراى کرد کە بەمزووانە ڕێکارى پێویست بەرامبەر بە دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان دەگیرێتە بەر.

بەپێی ڕاپۆرتیزایەڵە، عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق (4ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى رایگەیاند، بەراورد بە ساڵى 2019 داهاتى دەروازە سنورییەکانى عێراق لە ساڵى 2020دا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى ئەمە سەرەڕاى ڕێکارە تەندروستییەکان و قەدەغەکردنى هاتووچۆ بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

وتیشى، قەبارەى داهاتى دەروازە سنورییەکان لە ساڵى رابردوودا تریلیۆنێک و سەد و چل و نۆ ملیار دینار بوو، ئەمە لەکاتێکدا لە ساڵى 2019 داهاتەکە ترلیۆنێک و سەد و بیست و دوو ملیار بوو بەواتاى داهاتى دەروازە سنورییەکان بەنزیکەى 71 ملیار دینار زیادى کرد.

لەبارەى دەروازە نافەرمییەکانیش، وائیلى رونیکردەوە، جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ وەزیرى ناوخۆى هەرێم گفتوگۆى لەبارەى داخستنى دەروازە نافەرمییەکانى هەرێم کردووە.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە لەدواى گرتنەبەرى ڕێکاریى یاسایى و دەستورى و گفتوگۆى فەرمى بەمزووانە چەند رێکارێک دەگیرێتە بەر بۆ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان.