ئاماده‌كاری بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی لە هەرێمی کوردستان ده‌كرێت
(0) /
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌بواری وه‌رزش و كلتووری، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سـابات سپۆرت بڵاوی کردەوە؛ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه جه‌لال په‌رێشان جێگری سه‌رۆكی لیژنه كورته‌باسێكی ده‌رباره‌ی سه‌ردانیكردنیان بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمیپی كوردستان خسته‌ڕوو كهڕۆژی 1ی ئه‌و مانگه ئه‌نجامیاندابوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی پێشنیازهیاساییهكی تایبه‌ت ئاماده بكه‌ن و ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری په‌یڕه‌وی بۆ بگیرێتهبهرو خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌وه ڕه‌شنووسی ڕاپۆرتی ڕه‌وشی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خرایه به‌رده‌ستی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه بخه‌نه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی ئاماده بكرێت و له‌دانیشتنی په‌رله‌مان بخوێندرێته‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر كارگه‌ی كلتووریی سلێمانی و بڕیاردرا ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئاماده بكرێت بۆئه‌وه‌ی رێكاری په‌یڕه‌ویى له‌سه‌ر بگیرێتهبهرو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدات.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: