ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ساماڵ هەینی کەش و هەوا


Jan 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پشتیوان ئیبراهیم شارەزا لە کەش و هەوا و بومەلەرزە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، پێشبینی کەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی ٧/١/٢٠٢٢ بۆ سنورەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان، پێنجوێن، ئاسمان ساماڵ دەبێ .
وتیشی، هەینی ئاسمان خۆر دەبێ لەگەڵ پەڵە هەور پلەکانی گەرمای
سیروان، هەڵەبجە، خوڕماڵ، سەیدسادق، شارەزوور
ڕۆژ 15°+ پلە دەبێ .
شەو 2°+ پلە دەبێ
تەوێڵە ، پێنجوێن
ڕۆژ 10°+ پلە دەبێ .
شەو 2°_ پلە دەبێ  .
ڕونیشیکردەوە، خێرای با لە 10کلم بۆ 20کلم دەبێ، بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات .
کامەران کەریم