دەستەی گشتی گەشتەگوزار: سەرۆکی دەستە لەگەڵ بەشەکانی پشکنین و مۆڵەت کۆدەبێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەشتوگوزار


Jan 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کارەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ ساڵی ۲۰۲۲، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لەگەڵ هەریەک لە بەشەکانی پشکنین و  مۆڵەت لە دیوانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کۆبۆوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕێکارەکانی کۆکردنەوە و پێدانی داتا و زانیارییەکان بە دەستەی گشتی و چۆنێتی نوێکردنەوە و دەرکردن و پوچەڵکردنەوەی مۆڵەت، هاوکات بە گوێرەی ڕێنماییەکان پێویستە بەشی پشکنین بەردەوام سەردانی مەیدانی و پشکنین بۆ شوێنە گەشتیارییەکان بکات.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پێویستە ڕێکاری سوند و سزای یاسایی بەرامبەر ئەو جێگایانە بگیرێتەبەر کە بەبێ مۆڵەتی گەشتوگوزار کاردەکەن، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بازگە و فڕۆکەخانەکان هەبێت، بە مەبەستی وەرگرتنی داتای ورد و دروستی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان .
کامەران کەریم