1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / اجتماعی / زایەڵە عەدنان خەلیل گەرمیان رێگاوبان


Jan 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پردی (شەهید حسێن مەنصور) گردەگۆزینە، وەک درێژترین پردی هەرێمی کوردستان کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تەواوکرا و خرایە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان ڕایگەیاند ، پرۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پردی (شەهید حسێن مەنصور) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جێبەجێکراوە و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دیناری تێچووە، خۆی دەبینیەوە لەگۆڕینی جۆینتەکانی بۆ جۆینتی مۆدێرین و نوێ و قیرتاوکردن و لابردن و دانانی گارد رێڵی نوێ و مۆدێرن.

وتیشی، پردەکە نزیکەی یەک کیلۆمەترە و دەبێتە درێژترین پرد لە هەرێمی کوردستاندا.

کامەران کەریم