سلێمانی لەبەردەم شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
داهات حەوێزی
سلێمانی
کۆرۆنا
دوکتۆر داهات حەوێزی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماری لە سلێمانی ئاشكرای دەكات دەستیان كردووە بە پاك كردنەوە و تەعقیمكردنی قاوشەكان بۆ وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆلی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی دەکرێت دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوکتۆر داهات لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ ژمارەی نەخۆشی کۆڕۆنا کەمبووەوە و قاوشەکانی کۆڕۆنا چۆڵ بون. ئێستا دەستمان کردەوە بە پاککردنەوە و تەعقیمکردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆلی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی ئەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.
هەرەوەها جەخت لەوە دەكاتەوە: تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەوانەی پێش ٦ مانگ دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە ئەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.
ئەوەش ئاشكرادەكات: بارودۆخی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت دوورنییە تووشی کارەساتی گەورە بین.
تێبينيێك بنێرە: