ئاری هەرسین: لە باشترین حاڵەتدا هەرێمى کوردستان دەبێت بە دوو هەرێم

(0) / / جهان / زایەڵە ئاری هەرسین هەرێم کوردستان دابەش بوون پارتی یەکێتی


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارى پێشووى پارتى پێشبینی بە دوو هەرێم بوونی هەرێمی کوردستانی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاری هەرسین پەرلەمانتارى پێشووى پارتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند، لە باشترین حاڵەتدا هەرێمى کوردستان دەبێت بە دوو هەرێم نابێت بە دوو ئیدارەیی، لەبەر ئەوەى ئێستا دوو ئیدارەیی هەیە، ناشبێت بە یەک ئیدارە لەبەرى ئەوەى مرونەتمان نییە و لەبەرامبەر یەکتردا پشوومان درێژ نییە کە ناتوانین ئەم هەرێمی کوردستانە بەیەکەوە بەرێوەبەرین.
ئاماژە بەوەش دەکات لە خراپترین حاڵەتدا هەرێمى کوردستان هەڵدەوەشێتەوە و دەچینەوە پیش ساڵى ١٩٩١ کە بەوتەى خۆی سەد لە سەد کوردستان دەچێتەوە ژێر دەسەڵاتى عەرەب.
ئاری هەرسێن جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا ناکۆکی و دووبەرەکى هەیە و تائێستا نەیانتوانیوە لە سەر بەرنامە و ئەجندایەکى هاوبەش رێکبکەون و لە دەورى مێزێک بە دڵێکى پاکەوە دابنیشن، بۆیە بەوتەی خۆی دۆخى هەرێمى کوردستان بەم جۆرەیە.
ئەو پەرلەمانتارەى پێشوو، باس لەوە دەکات بۆچی خەڵک ناڕژێتە سەر شەقام تا فشار بخاتە سەر پارتى و یەکێتى و پارتى تا یەک بن، بەڵام "لەبەر ئەوەى خوا غەزەبی لێگرتووین بۆیە بەبێ فشار نابین بەیەک."
کۆتایی/.