143 وڵاتی جیهان، دەنگیان بە بڕیاری پێدانی ئەندامێتی تەواوەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دا

(0) / / جهان / زایەڵە کوردستان فەڵەستین


May 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - 143 وڵاتی جیهان، دەنگیان بە بڕیاری پێدانی ئەندامێتی تەواوەتی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان دا
سەرەڕای نیگەرانی ئەمریكا و ئیسڕائیل 143 وڵاتی ئەندامی نەتەوەیەكگرتووەكان دەنگیان بە بڕیاری پێدانی ئەندامییەتی هەمیشەیی فەڵەستین دا. ئەو پڕۆژە یاساییەی كە زۆرینەی دەنگی لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەدەستهێنا، ڕێگە خۆش دەكات فەڵەستین  ببێتە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوەیەكگرتووەكان و لە بڕیارە گرنگەكاندا ڕۆڵی هەبێت.

لە ساڵی 1988ەوە تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، 139 وڵات دانیان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستیندا ناوە. ئێستا بڕیارەکە پێویستی بەوەیە ئەنجوومەنی ئاسایش پەسەندی بکات.

کامەران کەریم