پەرلەمانتارێکی یەکێتی  لەبارەی مەترسییەکی گەورەی سەر هەرێم هۆشداری ئەدات

(0) / هەرێمی کوردستان یەکێتی موچە برسی کردن زایەلە


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت كە دابین نەكردنی بژێوی هاووڵاتییان گەورەترین مەترسییە لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، بەختیار شاوەیس وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو دەربارەی دەنگۆی ئەوەی لە بەغداوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بووە، رایگەیاند ئەوەی گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست كردووە، بریتییە لە دابین نەكردنی مووچەی فەرمانبەران و بژێوی هاووڵاتییان، نەك قسەی هەندێك پەرلەمانتار لە بەغداوە.

جەختیشی كردەوە لەوەی كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بە لای یەكێتییەوە هێڵی سوورە و لەسەر ئاستی كۆمەڵی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان نییە.

بەختیار شاوەیس ئەوەشی بەبیرهێنایەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رابردوودا پابەند نەبووە بە بەڵێنەكانی رادەستکردنی نەوت بە بەغدا و ئەوەش بێ متمانەیی دروست کردووە.