وەزیری دادی هەرێمی کوردستان بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە

(0) / / کردستان / زایەڵە داد فرسەت ئەحمەد


Jan 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێم گەیەنرایە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر و نەشتەرگەریی دڵی بۆ ئەنجام دەدرێت.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، "وەزیری تەندروستی سەردان و یاوەری بەڕێز (فرسەت ئەحمد) وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەهۆی نەخۆشی دڵ گەیەندرایە سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامادەکاری و کاری پێویست تەواوی بۆ کراوە، ئێستا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت."