قەیس خەزعەلی: لە ئێستادا بڕیاری گرووپەکانی بەرخۆدان هێرشنەکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکایە

(0) / / عراق / قەیس خەزعەل عەسائیب ئەهلی حەق


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئێستادا بڕیاری گرووپەکانی بەرخۆدان و بەرگری، هێرش نەکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە هێرشی موشەکی پێنجشەممەشەو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هێرش بۆ سەر ئەو باڵیۆزخانەیە لە ئێستادا لە بەرنامەی ئەواندا نییە.
خەزعەلی ڕاشیگەیاند هێرش بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا لەم کاتەدا و بە شێوازی پێشوو، هەوڵێکە بۆ تێکدانی کەشی سیاسیی وڵات.