ڕێککەوتنی ستراتیژیی ٢٥ ساڵی ئێران – چین چووە بواری جێبەجێ کردنەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران چین ستراتیژی


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش دیداری لەگەڵ هاوتا چینییەکەی ڕایگەیاند: لە دانوستانەکان، گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ ڕاگەیاندنی چوونە بواری جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی ٢٥ ساڵەی نێوان دوو وڵات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند کە هەموو ئامادەکارییەکان لە لایەن ئێران و چینەوە کرا بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی (١٤ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٢) بە وادەی دەستپێکردنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی ٢٥ ساڵەی نێوان دوو وڵات ڕابەگەیێنن.
ڕاشیگەیاند هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە، نامەیێکی فەرمی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گەیێندراوەتە دەستی هاوتا چینییەکەی.
عەبدوڵڵاهیان دەوری دوو وڵاتی چین و ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤییەنا و هەوڵ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ئیجابی وەسف کرد.