ئەنجامدەرانی كردهوه تیرۆرستیهكانی شارهزو و دانانی ئاڵای داعش دهستگیرکران
(0) /
دهزگای ئاسایشی ھهرێمی كوردستان ئهنجامدهرانی كردهوه تیرۆرستییهكانی شارهزور و دانانی ئاڵای رێكخراوی چهكداری داعشی له سنوری سهیدسادق دهستگیر كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دهزگای ئاسایشی ههرێم، لەگوندی بەردەڕەش سەربەقەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن دەستگیردەکەن و پیلانێکی گروپێکی تیرۆریستی داعش لەناوچەکە ئاشکرادەکەن، کە مەرامیان بون چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شارەزور و دانانی ئاڵای داعش ، لەگوندی بەردەڕەش سەربەقەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن دەستگیردەکەن و پیلانێکی گروپێکی تیرۆریستی داعش لەناوچەکە ئاشکرادەکەن، کە مەرامیان بون چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
هەر پەیوەست بەم پیلانە، شەوی ڕابردو لە پارێزگای هەڵەبجە دو تیرۆریستی بە ڕەگەز عەرەب لە دو هەڵمەتی جیا جیادا دەستگیرکران .پاش ئەوەی رۆژی ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ لە نزیک گوندی میرەدێ لەسەر رێگای سەرەکی ( قەزای شارەزور - دەربەندیخان ) ئاڵایەكی داعش ھەڵکرا ، لەسەر بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ژورێکی لێکۆڵینەوەی ھاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، پێکھێنراو راستەخۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و چەندتیمێک دەستبەکاربون .
ئەوەبو لەھەمان کاتی بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە ، دوای یەک ھەفتە لەڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) لەنزیک گوندی بەردەڕەشە لە قەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن نزیک گوندی کانی سپیکەی پەرخ ، ئاڵایەکی تری تیرۆریستانی داعش بەھەمان شێوەی ئەوەی تر ھەڵکرابو ، کە لەژێرەکەیدا عبوەی پێوەلکێنرابو . لەکاتی ھەڵگرتنەوەیەدا دوکارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی شارەزو برینداربون .
لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و بەدو ئاڕاستە ، دو تیمی لێکۆڵینەوەو سەربازی دەستبەکاربون ، لەلایەک زانیاری کۆدەکرایەوە ، لەھەمانکاتیشدا کیوماڵی سنورەکەدەستپێکرد .
پاش چەندرۆژێک ماندوبون و شەونخونی ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ( ئاسایشی شارەزور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ) ، سەرەداو و بەڵگەی دروست بەدەستھاتن و زانیاری تەواو لەسەر شانەیەکی نەنستوی تیرۆریستی داعش ئاشکراکران و ئەندامەکانیان ناسنامەو شوێن و جێگایان دەستنیشانکراو خرانە ژێرچاودێری ورد .
رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش رەزامەندی دادوەری بەڕێز ، بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، جوڵە بەھێزەکانی ئاسایش کراو لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق ھەر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع - ع ) کەھەردوکیان برابون لەگەڵ ( ع - ع - ح ) دەستگیرکران کە پیلاندانەرو ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە بون .
کە مەرامیان بوە دوای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ، چەند شوێن و جێگایەکی تر ی گشتی لە شارەرزور دەستنیشانبکەن و بیان تەقێننەوە .
بەدواداچون و لێکۆڵینەوە بەردەوام بو ، رونبوەوە چەند تۆمەتبارێکی تر ھاوکاری ئەم کردەوە تیرۆریستی و تۆقێنەرانە بونە و ، لەئۆپراسیۆنێکدا رۆژی ٢٨ / ١ ئەمساڵ لەقەزای سەیدسادق ( ز- م ) دەستگیراکراو ، لەھەمان رۆژ.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: