بانگهێشتی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ سەردان کردنی ئێکسپۆ 2020 لەلایەن ئیماراتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا ڕيئیسی ئێران ئێکسپۆ دوبەی


Jan 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ سەردان کردنی  پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020 بانگهێشت کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند ڕیم هاشمی وەزیری کاروباری هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئیمارات لە دیدار لەگەڵ محەمەد مێهدی ئیسماعیلی وەزیری فەرهەنگی ئێران لە پەراوێزی پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020 بە فەرمی بانگهێشتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە بۆ سەردان کردنی ئەو پێشانگایەدا لە ڕۆژی ٧ی فێبریڤێەری.
 ٧ی فێبریڤێەری هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نەتەوەیی ئێران لە پێشانگەی دوبەی ئێکسپۆ 2020.
پێشانگەی ئێکسپۆ 2020 گەورەترین پێشانگەیە لەسەر ئاستی جیهان کە لە دوای پەتای کۆرۆنا لە بیابانی دوبەی بەڕێوەدەچێت و تێیدا ژووری وڵاتان بە دوایین تەکنۆلۆجیا و پیشەسازی تەلارسازی رازێنراونەتەوە
190 وڵاتی جیهان لە ئێکسپۆ 2020 دا بەشدارییان کردووە و شوێنی تایبەتیان هەیە. یەکەم پێشانگەی جیهانی لەو چەشنە لە ساڵی 1981 لە لەندەن کرایەوە، بەڵام ئێکسپۆ 2020 بە گەورەترین پێشانگەی جیهان دەناسرێت کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە، بە فەرمی بۆ ماوەی شەش مانگ بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت کە 25 ملیۆن کەس سەردانی پێشانگەکە بکات.