شەش یانەی شەوانە لە هەولێر داخران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە یانەی شەوانە هەولێر کاری نەشیاو


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی عەنكاوه شەش یانەی شەوانەی دیكەیان داخستووە، کە کاری نەشیاویان تێدا دەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، ئەمشەو بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی عەنكاوه سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر/ ئاسایشی عەنکاوە و لیژنەی قایمقامیەت، هەستان بە داخستنی شەش یانەی شەوانە کە کاری نەشیاویان تێدا دەکرا.
پۆلیسی هەولێر جەختی كردووەتەوە، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند شوێنێكی دیكە داخران.