سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی 2021 بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / میترۆ زایەڵە ڕۆژنامەنووسان


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2021ی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ‏بڵاوکردەوە، 353 پێشێلکاری بەرامبەر 260 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون.‏
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، لەو پێشێلکارییانەی ‏تۆمارکراون 189 ڕێگری و جیاکاری، 81 هێرش و لێدان و سووکایەتیکردن، 25 ‏دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا تۆمارکراون. ‏
هەروەها 25 دۆسیەی زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراون، 13 ‏هەڕەشەکردن، حەوت شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی و یەک حاڵەتی تەقەکردن هەبوون. ‏
هەر بەپێی ئامارەكانی میترۆ، ساڵی رابردوو چوار حاڵەتی ڕۆژنامەنووسی حوکمدراو ‏بەدەر لەیاسای ڕۆژنامەنووسی هەبوون، دوو هەڵکوتانەسەر و داخستنی بارەگای کەناڵیش ‏تۆمارکراون، شەش حاڵەتی پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە ڕۆژنامەنووسانیش بوونیان هەبووە. ‏
میترۆ جگە لە ئامارەكانی ساڵی ڕابردوو، ئاماری ساڵانی 2010 بۆ 2020یشی ‏بڵاوكردەوە، لەو ماوەیەكدا دوو هەزار و 632 حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر دوو هەزار و ‏‏165 ڕۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی تۆمارکراون.‏