وه‌ڵامی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان لەلایەن بەغداوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان سنوریه‌كان كۆنترۆڵكردن


Feb 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی عێراق له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌بێ ره‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌یان پێنادرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێمه‌ نازانین وشه‌ی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم مانای چیه‌، به‌ڵام هه‌ر رێكارێك كه‌ پێویست بێت له‌ناو ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم بكرێت، پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ رێكارێك ناكرێت و قبوڵ ناكرێت.
وتیشی، "دۆسیه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو دۆسیه‌كانی دیكه‌ كه‌ دانوستانیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ته‌واویان له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌گشتیش گرتنه‌به‌ری هیچ رێكارێك سه‌ركه‌وتو نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
پێشتر، عومه‌ر عه‌دنان وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبو، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه‌ و پرسی داخستنی ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییانه‌یان تاوتوێكردوه‌ كه‌‌ نافه‌رمین.
ئه‌وه‌شی خستبوه‌ڕو، پلانی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ "كۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی كوردستانیش بكرێت"، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی یاسایی و په‌یوه‌ندیكردن به‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆتایی/.