شەمخانی: ڕێککەوتنی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین سەرکەوتنێکی ستراتیژییە بۆ تاران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران چین عەلی شەمخانی


Jan 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

 عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، دەستپێکردنی جێبەجێبوونی ڕێککەوتنی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چینی وەک سەرکەوتنێکی ستراتیژی بۆ کۆماری ئیسلامی ناوبرد.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە عەلی شەمخانی لە پەیامێکی توێتریدا نووسیویەتی: دەست پێکردنی جێبەجێبوونی ڕێکەوتنی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین وەک دووهەمین وڵاتی ئابووری گەورەی جیهان لە دۆخێکدا کە ئەمریکا بە تاک لایەنی و درێژەدان بە گوشاری زۆرینەیی بەدوای بێبەری کردنی ئێران لە هەڵسووکەوتی ئابووری لە گەڵ وڵاتانی دونیادا یە، سەرکەوتێکی ستراتیژی بۆ تاران دێتە ئەژمار.
شیاوی باسە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش دیداری لەگەڵ هاوتا چینییەکەی ڕایگەیاند: لە دانوستانەکان، گەیشتینە ڕێککەوتن بۆ ڕاگەیاندنی چوونە بواری جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی ٢٥ ساڵەی نێوان دوو وڵات.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند کە هەموو ئامادەکارییەکان لە لایەن ئێران و چینەوە کرا بۆ ئەوەی ڕۆژی هەینی (١٤ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٢) بە وادەی دەستپێکردنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی ٢٥ ساڵەی نێوان دوو وڵات ڕابەگەیێنن.
ڕاشیگەیاند هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە، نامەیێکی فەرمی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گەیێندراوەتە دەستی هاوتا چینییەکەی.
عەبدوڵڵاهیان دەوری دوو وڵاتی چین و ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤییەنا و هەوڵ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ئیجابی وەسف کرد.