سێنتکام: پلانی پەرەپێدانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عەرەبستان دەستی پێکردووە
(0) /
وتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە پەرەپێدان و فراوانکردنی چەندین بنکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعوودیا و گۆڕینیان بۆ بنکەی لۆجستیی دەستی پێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەسۆشەیتێدپرێس، " بیل ئۆروبان" وتەبێژی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) وتی کە سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە پلانی پەرەپێدانی زۆربەی بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای ئاسیا بە مەبەستی گۆڕینیان بۆ بنکەی لۆجستیی کردووە.
هەروەها وتیشی: پلانی ئامادەسازی پێداویستییە لۆجستییەکان لە عەرەبستان دوابەدوای هێرشە موشەکی و درۆنیەکان بۆ ڕیاز، کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردن.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: