کێشەى هێڵى 132 کەى ڤى تاسلوجە – دوکان چارەسەرکرا

(0) / / کردستان / زایلە تاسلوجە زایەڵە کارەبا


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

کێشەى هێڵى 132 کەى ڤى تاسلوجە – دوکان بە تەواوى چارەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەندازیار سامان سابیر ئیسماعیل، لێپرسراوى بەشى هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوە وزەى کارەباى سلێمانى رایگەیاند ، دواى ئەوەى 16/1/2022 بەهۆى شۆرتێکى کارەبا هێڵى 132 کەى ڤى تاسلۆجە – سلێمانى لەکارکەوت، بەسەرپەرشتى راستەوخۆى ئەندازیار عەلى محمد ساڵح، بەڕێوەبەرى گواستنەوەى وزەى کارەباى سلێمانى دەستبەجێ تیمەکانى بەشى چاکسازیی هێڵەکانى و وێستگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى وزەى کارەباى سلێمانى و وێستگەى کەهرۆاوى دوکان  گەیشتنەو وێستگەى گۆڕینى کارەباى 132 کەى ڤى ABB   ى دوکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و گێرانەوەى کارەبا، بۆ ناو قەزاى دوکان، هەروەها شۆرتەکە زیانى بە وێستگەى گۆڕینى کارەباى تاسلۆجەش گەیاندبوو ، بەڵام دواى دوو کارکردنى بەردەوام بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر  4:40  توانیان کێشەکە بەتەواوى چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ هێڵەکە بگێڕنەوە.

ئەندازیار عەبدوڵا عەلى کەریم، ل. بەشى چاکسازیی وێستگەکانى گواستنەوەى کارەباى سڵێمانى رایگەیاند ، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى چاککردنەوەى کێشەى وێستگەى مۆبایلى 132 کەى ڤى تەکییە و وێستگەى ABB ین لە دوکان.

هاوکات ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى سوپاس سەرجەم تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گواستنەوەى وزەى کارەبا و تیمەکانى وێستگەى کەهرۆئاوى دوکان کرد کە سەرەڕاى خراپى کەش و هەوا و سەرما، ئەوان توانیان ئەو کێشەیە گەورەیە چارەسەر بکەن.

کامەران کەریم