رێنمایی تایبه‌ت به‌به‌ستنی ئاوی ماڵان
(0) /
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ژماره‌یه‌ك رێنمایی تایبه‌ت به‌به‌ستنی ئاوی ماڵان بڵاوده‌كاته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه مه‌ترسی به‌ستنی تانكی ئاو هه‌یه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته ده‌زوله‌یه‌ك ئاو بكرێته‌وه، له‌كاتی به‌ستنیشدا پێویسته كه‌مێك ئاوی گه‌رم بكه‌ن به به‌لوعه‌و بۆریه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته شكاندنیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پێی پێشبینی كه‌شناسی، پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و دابه‌زین و نزم بونه‌وه ده‌چن، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندی چه‌ند رێنماییه‌ك بن.
رێنماییەكان:
یه‌كه‌م: ئاو نه‌ڕێژنه كۆڵان و شه‌قامه‌كان چونكه ده‌بێته به‌فیڕۆدانی ئاو و به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رماوه ده‌بێته به‌ستنی شه‌قام و كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل و ڕوداوی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دوه‌م: پێویسته پێوه‌ری ئاو داپۆشن بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته شكاندنی .
سێیه‌م: ده‌زوله‌یه‌ك ئاو بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته به‌ستنی بۆری ئاو .
چواره‌م: له‌كاتی به‌ستنی بۆری ئاودا كه‌مێك ئاوی گه‌رم بكه‌ن به به‌لوعه‌و بۆریه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته شكاندنیان.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: