چەند بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆڕۆنا تەندروستی پشکنین


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەپشکنینی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا بڕیارێکی نوێ دەرکرد، پشکنین بۆ نەخۆشان و بەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومییەکان بە خۆڕایی دەبێت و نرخی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی سەفەریش دەکەن کەمکرایەوە.
بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتییان و گونجاندن و رەچاوکردنی نرخ لەگەڵ بارودۆخی ئێستای خەرجی پشکنینی کۆرۆنا و پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بڕیارماندا پێداچوونەوە بە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوە بێت:.
-بۆ نەخۆشان و نەرکەوتووان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی حکومی بە خۆڕاییە.
-لە نۆڕینگەکانی راوێژکاری کەرتی گشتی (حکومی) دوای دەوام ، کەمکردنەوەی نرخ لە 40 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.
-له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ 40 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌
-له تاقیگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ 50 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 35 هه‌زار كه‌مكرایه‌وه‌ .
کامەران کەریم