هاتوچۆی شارەزوور شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە شارەزوور شۆفێر


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی شارەزوور شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە هاتوچۆی شارەزوور ڕایگەیاند،  ئاگاداری شۆفێرە بەڕێزەکان دەکەینەوە کە لە ئێستادا تەمێکی زۆر هەیە بە تایبەتی ڕێگای نێوان (زەڕایەن - دەربەندیخان ) وە هەروەها شەقامەکەش لە زۆر شوێندا بەستویەتی مەترسیەکی زۆری دروست کردووە ، ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێ ئۆتۆمبێل بەکار مەهێنن بۆ پاراستنی خۆت و خێزانەکەت .
چەند ڕێنمایییەکی زۆر گرنگ لەکاتی شۆفێری کردن لە کەشی تەم دا
خێراییەکەت کەم بکەرەوە. لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەم دا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو. ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە وئوتومبیلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر شەقامەکە نەبیت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە. ڕووناکی زۆر نا. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە و کاردانەوە دروست بکات،  یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.
بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت. شۆفێری کردن لە کاتی تەم دا کارێکی گرانەو ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر، ڕادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو تەرکیزت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئوتومبیلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەکانی دەرەوە بێت.
داگیرساندنی گڵۆپی تەم زۆر گرنگە چوونکە گڵۆپی تەم وا دروستکراوە ماوەیەکی زۆرتر ببڕێت و وا دەکات لە دوورترەوە ببینرێیت .
کامەران کەریم