دەستپێکردنی سەفەری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ؛ خاڵێکی وەرچەرخان لە پێوەندییەکانی دوو وڵات

(0) / / ایران / زایەڵە ڕووسیا ئایەتوڵڵا ڕەئیسی


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەفەری فەرمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕووسیا دەستیپکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی تاران بەرەوە مۆسکۆ بەڕێکەوت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە وتارێکی پێش دەستپێکردنی سەفەر بۆ مۆسکۆ ڕایگەیاند کە سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی ویلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوکارییەکانی تاران - مۆسکۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دابین دەکات و ڕێگری لە تاک جەمسەری دەکات.
ڕاشیگەیاند ئامانج لەمە سەردانەی بۆ مۆسکۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوریی نێوان دوو وڵاتە و بە خاڵێکی وەرچەرخان دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە لەم سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی کرێملین، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کاروباری سیاسی، ئابوری، وزە، بازرگانی و کەشوهەوا گفتوگۆ دەکات.