سلێمانی نەکرایە پشوو

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی زستان بەفر پشوو کەشوهەوا


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، سبەینێ ناكرێتە پشوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوا و ئەگەری ڕاگەیاندنی پشوو قسەی كرد، بەوتەی خۆی، لەگەڵ لایەنەكانی پەیوەند بە كەشوهەوا قسەیان كردووە و پێویست ناكات سبەینێ بكەنە پشوو.
لەگەڵ ئەوەی پارێزگاری سلێمانی دووپاتیكردەوە، ئەگەر دۆخێكی وا هاتە پێشەوە كە زیان بە هاوڵاتییان دەگەیەنێت و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی گشتی دروستدەكات، بڕیاری دیكە دەدەن، دەسەڵاتیش دراوە بە یەكە ئیدارییەكان لە سنووری وەڵامدەرەوەی ئەو دۆخانە بن كە دێنە پێشەوە.
پێشتر و بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرماوە دوێنێ و ئەمڕۆ لە سلێمانی كرابوونە پشوو، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش، شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.