ڕەئیسی لە پەرلەمانی ڕووسیا: پێوەندییەکانی تاران – مۆسکۆ سەقامگیری ناوچەی بەدەواوە دێت / ئەمریکا لە ناوچەکە شکستی هێنا

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی دوما ڕووسیا ئەمریکا


Jan 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هەوڵ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمان دەدات و بنەما و ئامانجی ئەو هاوکاری و پەیوەندییانەش، بەرژەوەندی بەرامبەری گەلان و هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی کۆمەڵگایەکی جیهانیی خاوەن شارستانیەتە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە میانەی وتارەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی لە دوما (پەرلەمانی ڕووسیا)وتی: ئاسۆیەکی زۆر ڕوون بۆ هاوکارییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ لە ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبینرێت.
جەختی لە سەر ئەوەس کردەوە؛  پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا دەبێتە هۆی گەشەی ئابوری و پتەوکردنی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. دەفرایەتییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ هێز و کاریگەریی هەر یەک لەم دوو وڵاتە دەتوانێت ئاسەوار و کاریگەری ئەرێنی لە سەر ناوچەکە بسەلمێنێت.
وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی زیاترین هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمان دەدات. ئامانج و بنەمای ئەم هاوکاری و پەیوەندییەش لە سەر بەرژەوەندی بەرامبەری گەلان و هەوڵدان بۆ هەبوونی کۆمەڵگایەکی جیهانیی خاوەن شارستانیەتە. ئەمەش لە ڕێگای هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ و خاوەن کەلتوری دەوڵەمەند و گرنگیدان بە بنەماکانی دادپەروەری، ئەخلاق و پیرۆزییەکان مسۆگەر دەبێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا جەختی کردەوە کە ئەزموونی دەسەڵاتی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای ستەمکاری و خۆسەپاندن پیشان دەدات کە دەرەنجامەکەی تەنیا شەڕ و توندووتیژی و ناسەقامگیری و ناکۆکیی نێوان گەلان بووە. شکستی سیاسەتی لەشکرکێشی و داگیرکردن و ناچاربوونی ئەمریکا بە هەڵهاتن لە ئەفغانستان و عێراق، بۆ یەک ڕاستی دەگەڕێتەوە، خۆڕاگری گەلان، ئایدۆلۆژیای خۆڕاگری کە ئەمەش لە خزمەتی سەربەخۆیی و سەروەری وڵاتاندایە. نموونەی سەرکەوتووی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە سوریاش لە درێژەی خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە، ئاسایشی ناوچەکە و سەربەخۆیی وڵاتانی دەستەبەر کردووە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە شکستی هێناوە و لە لاوازترین پێگەی خۆیدایە و هێزی وڵاتانی سەربەخۆ بەرەو گەشەسەندن دەڕوات بەڵام ئەمریکا لەو سیاسەتەی بە شێوازی دیکە بەردەوامە، نموونەکەشی، هەوڵدان بۆ لاوازکردنی وڵاتانی سەربەخۆیە لە ناوخۆی ئەو وڵاتانەوە و لە ڕێگای گەمارۆ و سزای ئابوری، ناسەقامگیری ناوخۆیی و گێڕانەوەی پێچەوانەی ڕاستییەکانی ئەو وڵاتانە و هەوڵی ئەوەش دراوە کە ڕای گشتی جیهان بەلاڕێدا ببرێت و شوێنی زاڵم و زوڵملێکراو لای ڕای گشتی بگۆڕدرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هاوپەیمانی شەیتانیی ئەمریکا لە گەڵ تیرۆریستان، بۆ خەڵکی جیهان بە تایبەت گەلانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سوریا تا ئەفغانستان وەک ڕۆژ ڕوونە. لە ئێستادا پلانی نوێ بۆ ناردنی تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە قەفقاز تا ئاسیای ناوەڕاست هەیە، ئەزموونی ڕابردوو ئەوەی پیشانداوە کە ئیسلامی ڕاستەقینەیە کە دەتوانێت ڕێگری لە سەرهەڵدانی توندڕۆیی و تیرۆریزمی تەکفیری بکات.
ناوبراو وتی: سزادانی گەلان یەکێکە لە شێوازە نوێکانی خۆسەپاندنی ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهان و ڕوبەڕوبونەوەی ئەمەش پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ و وەڵامێکی هاوبەش هەیە، بە پێچەوانەی ئەمەش سزاکان بە بیانووە جیاجیاکان بەرۆکی وڵاتان تەنانەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە. ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سزاکانی ئێران بە بۆنەی چالاکییە ناوەکییەکانە، هەمووان دەزانن کە ئەو چالاکییانە، یاسایی و لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا هەر کات گەلی ئێران ئاڵای نیشتمانپەروەری، سەربەخۆییخوازی و پێشکەوتنی زانستیی بەرز کردووەتەوە، ڕوبەڕوی گەمارۆ و گوشاری دوژمنان بووەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: سیاسەتی ئێمە بە پێی فەتوای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەوەیە کە چەکی ناوەکیمان ناوێت و ئەم چەکە لە ستراتیژی بەرگری ئێمەدا شوێنی نابێتەوە. ئەمریکا هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی مافی گەلان دەدات، فەلسەفەی ئێمەش ڕوونە کە لە مافەکانی خۆمان پاشگەز نابینەوە، ئەوانەی کە بانگەشەی گەڕانەوەی ئەمریکا دەکەن، تا ئێستا بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی نەگەڕاوەتەوە، ئێمە بە کەمتر لە مافەکانی خۆمان ڕازی نابین، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن جیدییە ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر لە سەر هەڵگرتنی ڕاستەقینە و کاریگەری گەمارۆکان جیدی بن./.