دەستپێکردنی گەورەترین مەشقی سەربازیی دەریایی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین

(0) / / ایران / زایەڵە مەشقی سەربازی ئێران ڕووسیا چین


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەشقی سەربازیی تێکەڵاوی هێڵی ئەمنیی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی یەکەکانی دەریایی و ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئێران و هێزە دەریاییەکانی چین و ڕووسیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (هەینی) دەستیپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەشقی سەبازیی دەریایی هاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیا و چین لە ناوچەی باکووری ئۆقیانووسی هیند بەڕێوەدەچێت.
لیوا دەریاڤان مستەفا تاجەدینی وتەبێژی مەشقە سەربازاییەکە ڕایگەیاند بە گوێرەی بەرنامەی داڕێژراو، هەموو جۆرە مەشقێکی تاکتیکی لەوانە ڕزگارکردنی بەلەم و کەشتی گڕگرتوو، ئازادکردنی کەشتیی ڕفێندراو، تەقە کردن لە ئامانجە دیاریکراوەکان لە شەو و ڕۆژدا بەشێک لە مەشقە تاکتیکی و ئۆپراسیۆنەکانی مەشقی هاوبەشی هێزەکانی ئێران، ڕووسیا و چین دەبێت.
ناوبراو، ناوچەی باکووری ئۆقیانووسی هیندی بە هۆی هەبوونی نۆکەندی گرینگ لەوانە بابۆلمەندەب، مالاکا و هۆرمۆزی بۆ بەڕێوەبردنی مەشقە سەربازییەکە بە گرینگ ناوبرد.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە هەوڵی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین لەپێناو گەیشتن بە ئاسایشی دەریاڤانی لە ناوچەکەیە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی سێ وڵات.
ڕاشیگەیاند، دروشمی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکەی ئێران، ڕووسیا و چین "پێکەوە لەپێناو ئاشتی و ئاسایش" و هەڵگری ئەو پەیامە گرینگەیە کە ئێران بە هاوپەیمانێتی ستراتیژی لەگەڵ وڵاتان لە ئاستی ناوچە و جیهان، قەت گۆشەگیر نەبووە و نابێت.