وتەبێژی پۆلیسی دارستان: هەرکەسێک راوبکات میلۆنێک بۆ شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ڕاو باڵندە


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەرکەسێک راوبکات دەدرێتە دادگا و بڕی میلۆنێک تاوەکو شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەقیب فوئاد ئەحمەد زراری، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راوچیەكان بەفر بارینیان بۆ راوكردن قۆستۆتەوە و لەم چەندرۆژەی رابردوودا هەشت راوچيان  دەستگیركردوە و دەستیشیان بەسەر کەلوپەلەی راوكردەكانیاندا گرتوە.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئێستا وەرزی سەرما و بەفر بارینە بەشێکی زۆر لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان بۆ خواردن لە ناوچە ئاوەدانەکان نزیک دەبنەوە، بەداخەوە هەندێک لە راوچییەکان ئەوەیان قۆستووەتەوە و دەستیان بە راوکردن کردووە.
دەشڵێت:"مەفرەزەکانمان بەردەوام دەگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی ئاژەڵ و باڵندە راو دەکەن  و هەرکەسێک راوبکات دەدرێتە دادگا و بڕی میلۆنێک تاوەکو شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت".