کاردانەوەی یونامی بە هێرشە تیرۆرستییەکەی دیالە؛ داعش هێشتا هەڕەشەیە

(0) / / عراق / زایەڵە داعش یونامی


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
 نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق (یونامی) رایگەیاند: "هێرشە تیرۆرستییەکەی دیالە ئاماژەی ئەوەیە کە داعش هێشتا هەڕەشەیە، بۆیە بۆ رێگەگرتن لەدوبارەبونەوەی هێرشەکان وریایی و یەکگرتویی هێز و لایەنەکانی عێراق پێویستە."
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوێنەرایەتی نەتەوە  یەکگرتوەکان لە عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە: "هێرشە تیرۆریستیەکەی دیالە کە بوە هۆی گیان لەدەستدان و بریندارکردنی سەربازە عێراقییەکان، ئاگادارکردنەوەی ئازاربەخشە کەوا ڕێکخراوی داعش هێشتا هەڕەشەیە."
ئەوەش هاتوە: "وریایی و یەکڕیزیی شکست بەم هەوڵە ترسنۆکانە دەهێنێ کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیرییە."