زانکۆی سلێمانی تاقيکردنەوەکانی دواخست

(0) / / کردستان / سلێمانی زایەڵە زانکۆ کەشوهەوا


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و بەستنی ڕێگاوبانەکان، بڕیاردراوە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دوشەممە و ڕۆژانی دواتر دوابخرێن، هەروەها رۆژی لە شەممە (22-1-2022)ەوە بەشەناوخۆییەکان بەڕوی خوێندکاراندا دەکرێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و بەستنی ڕێگاوبانەکان ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر بەرژەوەندی ھەمو لایەک بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە ویەک شەممە لەسەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دوشەممە وڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێجەکان خوێندکارانی خۆیانی لێ ئاگاداردەکەنەوە."
ئەوەش هاتوە، "لە ڕۆژی  شەممەوە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕوی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە، هەروەها ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەش وھەواوە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس رومەکان بخوێنرێن."
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، "ھەمو لایەک ئاگاداربن کە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی کارگێڕی زانکۆ ئاسایی دەبێت."