قایمقامی کەلار وەکیل غازەکان ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
پێویستە ئەو بڕە غازەی لە کارگەکان پێیان دەدرێت، بە سعری دیاری کراو بگەیەنرێتە دەستی هاوڵاتیان.
زایلە - قایمقامی قەزای کەلار ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم وەکیلەکانی وەرگرتنی (غاز) لە سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، کە پێویستە ئەو بڕە غازەی لە کارگەکان پێیان دەدرێت، بە سعری دیاری کراو بگەیەنرێتە دەستی هاوڵاتیان، وە پێویستە ژمارەی مۆبایلە کانتان کراوە بێت و جوابی هاوڵاتیان بدەنەوە ، بە پێچەوانەوە هەر وەکیلێک سەرپێچی بکات ، وەکالەتی وەرگرتنی غازی لێوەردەگیرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: