ئەندامی پەرلەمانی عێراق: هەرێمی كرودستان ناوێرێت پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا بكات

(0) / زایەڵە ئەحمەد كنانی ئیسرائیل هەرێمی کوردستان نێتانیاهوو


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند هەرێمی كرودستان ناوێرێت پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا بكات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد كنانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی سادقون، وتی: هەرێمی كوردستان پەیوەندی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام ناوێرێت ئاشكرای بكات.

ئەحمەد كنانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی سەبارەت بەوەی ئیسرائیل نیازی هەیە پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی هەندێك وڵات كردیان ئاسایی بكاتەوە، وتی: پەیوەندی نهێنی لەنێوان هەرێم و ئیسرائیلدا هەیە.

باسی لەوەش كرد: بەڵام هەرێم ناوێرێت پەیوەندیەكەی بە فەرمی ئاشكرا بكات، كاتێك ئاشكرای دەكات هەڵوێستی حكومەت و گەلی عێراقی لەسەر بێت و باش دەزانێت كە هەڵوێستی عێراق توندە لەو بارەیەوە، پەیوەندیە نهێنیەكانی هەرێم و ئیسرائیل لە بواری بە قاچاخبردنی نەوتە كە دەچێتە بەندەرەكانی ئیسرائیل.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، میدیاکانی ئێسرائیل بە ئاماژە بە سەفەری بێنیامین نێتانیاهوو بۆ وڵاتێکی عەرەبی، ڕایانگەیاند ئەگەری سەفەری ناوبراو بۆ هەرێمی کوردستان و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کوردەکان لە ئارادایە.

پێگە ئەلکترۆنیەکانی «روسیا الیوم» و «عربی 21» بە گێڕانەوە لە « ئیسرائیل 0404» بڵاویان کردۆتەوە، نێتانیاهوو لە دوایین کۆبوونەوەی پارتی لیکوود کە ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچووە، هێمای بەوە کردووە کە بەمزووانە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکرێت.

کۆتایی/.