بازاڕچەی کێلی لە سەردەشت دەکرێتە دەروازەی سنووریی فەرمی

(0) / اقتصادی


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاوەدانکاری پارلەمان و جێگری وەزیر و سکرتێری دامەزراوەی گواستنەوەی جادەیی گەشەپێدانی بازاڕچەی سنووری کێلێ_سەردەشت بۆ ترمیناڵی سنووریی بە گوژمەی تەرخان کراوی یەک هەزار میلیارد ڕیاڵ دەستی پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئیرنا " عەبدولهاشم حەسەن نیا" جێگری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی و سکرتێری دامەزراوەی گواستنەوەی جادەیی وڵات دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ بازاڕچەی سنووری کێلێ_ی سەردەشت ڕایگەیاند: ئەم قەزایە بە هەبوونی ئەم بازاڕچەی سنوورییە و زیادکردنی چەند هێندەی هەناردە کردن لەم سنوورە، هەلێکی باشی لەبەردەستە بۆ گواستنەوەی ترانزیتی.

هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد: بە دروستکردنی تڕمیناڵی سنووری لۆرییەکان دەتوانن لە هەردوولا هاتووچۆ بکەن و ئەمەش لە بواری ئابوورییەوە بۆ گەشەی گواستنەوە زۆر گرنگە.

کۆتایی/.