دەوام لە پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

(0) / / کردستان / سلێمانی زایلە دەوام


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاوو نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.
کامەران کەریم