قایمقامیەتی دەربەندیخان: هاووڵاتیان لەکاتی نۆژەن کردنەوەی خانوەکانیان دەبێت سەردانی شارەوانی بکەن

(0) / زایەڵە دەربەندیخان شارەوانی


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان داوای لە هاووڵاتیان کرد لەکاتی نۆژەن کردنەوەی خانوەکانیان دەبێت سەردانی شارەوانی بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئاگاداری هاولاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، هەر هاولاتییەک کە بەنیازە خانوەکەی نۆژەن بکاتەوە یان خانوی تازە دروست بکات پێویستە پێش وەختە سەردانی شارەوانی دەربەندیخان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بریاری نۆژەن کردنەوە یان مۆلەتی دروست کردنی بینای تازە وەر بگرێت بە پێچەوانەوە رێکاری یاسای دەگیرنە بەر بەرامبەریان.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ هەموو خاوەن دوکانەکان ئاگادار ئەکەینەوە کە دەکەونە سەر شەقامی گشتی کە شەقامی گشتی مولکی گشتیەو نابێت بۆ شەخسی بەکاربێت بە پێچەوانەوە ئاگاداری سەرپێچیکار دەکرێت بە لابردنی زیادەرەویەکانیان لەسەر شەقامی گشتی لەوماوەی بۆی دیاری کراوە بەپێچەوانەوە رێکاری یاسای دەگرینە بەر بەرامبەریان.

باس لەوەشکراوە، هاولاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکین لەکاتی بونی هەر سەرپێچیوزیادەرەوییەک لەسەر مولکی گشتی لیژنەی زیادەرەویمان ئاگادار بکەنەوە بەم ژمارە مۆبایلەی خوارەوە

٠٧٥٠١٠٥٢٦٥٣

کامەران کەریم