تەندروستی گشتی سلێمانی: لە چوار ڕۆژدا ٤١ نەخۆشی تازەی شێرپەنجە تۆمار کراوە
(0) /
تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەی هیوا لە چوار ڕۆژدا (٢١٠) ژەم چارەسەری کیمیایی دراوە بە نەخۆشی شێرپەنجە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ئامارێکی نەخۆشخانەی هیوا لەماوەی چوار ڕۆژی پشوودا لە ( ١٧ - ١ بۆ ٢٠ - ١ - ٢٠٢٢)دا سێ سەدوو (٧٤) نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر داخڵی نەخۆشخانەی هیوا کراون.
بەپێی ئامارەکە (٤١) نەخۆشی تازەی شێرپەنجە و (٦٣) نەخۆشی ئۆنکۆلۆجی و ( ٤١) نەخۆشی خوێن و (١٣١) نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن (١٥) منداڵ داخڵکراون بۆ پێدانی چارەسەر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: