وەزیری کارەبا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی کارەبای چەمچەماڵ دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا چەمچەماڵ


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وێستگەیەکی ناحیەیەی تەکیە بەهۆی هەورە بروسکەوە لەکارکەوت،  ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ پەیوەندی بە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە کرد و ئەمڕۆش ٢٤ /١/ ٢٠٢٢ بۆ چارەسەرکردنی گرفتی وێستگەکانی کارەبا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ قائیمقامی چەمچەماڵ بەیاوەری بەڕێوەبەری کارەبا سەردانی بەڕێز وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کرد
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کارەبای هەرێم لەسەر سەردانی قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ وەزارەت کارەبا:
وەزیری کارەبا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی کارەبای چەمچەماڵ دەکات
کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵ لەگەڵ قایمقام و نوێنەرانی خەڵکی قەزاکە کۆبووەوە.
وەزیری کارەبا، داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵی بە هەر (9) ناحیەکانی و (435) گوندەکەی بە مافێکی رەوا و ئاسایی دانا و، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بەپێی تواناییەکانی وەزارەت خزمەتی خەڵکەکەی بکات، کە بەداخەوە بە هۆی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا بەرز بووەتەوە و لە ئەنجامدا ماوەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا، شاندێکی باڵای وەزارەت سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکات.
-کار بۆ دابینکردنی 3 وێستگەی مۆبایل کارەبا بۆ ئەو ناحیەکانی چەمچەماڵ دەکرێت، کە کێشە بارزۆریی کارەبایان هەیە.
-گرفتی هێڵ و فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە چارەسەر دەکرێن.
-وێستگەی 132 کەی ڤی لە چەمچەماڵی دەخرێتە کار.
-ئەو شوێن و ئاوەدانیانەی کە کارەبای نیشتمانیان نییە، دەرخستەیان بۆ دەکرێت.
قایمقامی چەمچەماڵ، هەوڵە مەیدانییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ دانانی 3 وێستگەی مۆبایلی کارەبا و وێستگەی 132 کەی ڤی و دانانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر و چارەسەرکردنی گرفتی ئەو گوندانەی کە کارەبای نیشتمانییان نییە، گرنگ نرخاند.

کامەران کەریم