پەیامی نوێ موقته‌دا سه‌در: به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان خستوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه
(0) /
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا هۆشداری له‌باره‌ی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان خستوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه به‌رده‌وام بوین له پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دروستبوه گوایه موقته‌دا سه‌در له دژی شیعه و دژی شیعه‌كان ده‌جوڵێته‌وه، له‌كاتێكدا ئێمه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سازشمان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان كرد و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕه‌تمانكرده‌وه هیچ وه‌زاره‌تێكمان هه‌بێت".
وتیشی: "پێویسته حه‌شدی شه‌عبی رێكبخرێته‌وه و شكۆ و ناوبانگی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، چونكه گوێبیست ده‌بین كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌هه‌وڵی بێسه‌رو به‌ریدان، له تویتێكی پێشتردا به تایبه‌تی له مانگی 12ی ساڵی ڕابردو داوای یه‌كخستنی ماڵی شیعه‌م كردوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیم وه‌رنه‌گرتوه و هیچ جۆره هه‌نگاوێك له‌م باره‌یه‌وه نه‌نراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دوای كشانه‌وه‌مان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆر لایه‌نی سیاسی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیان واژۆكرد بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه و به‌شداری له‌پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ین، ئێمه‌ش بۆ كاركردن به‌و نوسراوه چاكسازیه په‌له‌مان كرد".
موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له مه‌رجه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه چه‌كاره‌كان و ڕاده‌ستكردنی چه‌ك بو به ده‌وڵه‌ت، مه‌رجێكی دیكه‌ش به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بو، به‌گشتی مه‌رجه‌كان له 15 بۆ 20 خاڵ پێكهاتبون و واژۆیان له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه‌چی ئێستا به لێدوانه‌كانیشمان هه‌ڕه‌شه له ئاشتیی هاوڵاتیان ناكه‌ن، ئاشتیی مه‌ده‌نی هێڵی سوره لامان".
تێبينيێك بنێرە: