دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان دواخرا
/
عراق
/
زایەڵە
دادگا
فیدراڵی
پەرلەمان
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دانیشتنی تایبه‌ت به دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ 2ی مانگی داهاتو دواخست.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا به دواخستنی بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عالیه نوسه‌یف و عه‌توان عه‌توانی كه تایبه‌ت به دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆماریان كردبو.
دادگای فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له رۆژی 2ی (شوبات/2)ی 2022 دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه 9ی ئه‌م مانگه، هه‌ریه‌ك له باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شھه‌دانی ئه‌ندامانی خولی نوێی په‌رله‌مان، په‌یوه‌ست به ناده‌ستوری بونی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه له‌دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان تۆماركرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به 200 ده‌نگ به سه‌رۆك، حاكم زاملی به 182 ده‌نگ به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به 180 ده‌نگ به جێگری دوه‌م هه‌ڵبژێردران، هه‌ریه‌ك له كوتله‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.
تێبينيێك بنێرە: