بەکرەجۆ؛ فڕنی سەمونی حەجەری ئومێد داخرا

(0) / کردستان


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و پشتگوێخستنی پاکڕاگرتنی کۆگاو زەوی و شمەکەکانی بەکارهێنان، لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی فڕنی کولێرەو سەمونی حەجەری (ئومێد)ی لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخست و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتە بەر.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم