بڵێسە جەبارفەرمان: پێویستە ھه‌ر لایه‌ن و حزبێك كه‌مته‌رخه‌م بوهه له ڕاده‌ستكردنی شه‌نگال سزابدرێت
(0) /
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد ته‌نھا گه‌له، له دوای شۆڕشه‌كانی ھیچ سیخوڕ و خۆفرۆشێكی له دادگای گه‌ل دادگایی نه‌كردوه و داواش ده‌كات، "ھه‌ر لایه‌ن و حزبێك كه‌مته‌رخه‌م بوه له ڕاده‌ستكردنی شه‌نگال سزابدرێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویه‌تی، "ته‌نھا ده‌ست له‌سه‌ر سنگ له چاوه‌روانی ڕوفاتی شه‌ھیده‌كانی كۆجۆدا راوه‌ستان و خوێندنه‌وه‌ی وتار به‌س نیه، نابێت كه‌یسی ئێزیدیه‌كانیش وه‌كو كه‌یسی ئه‌نفال و جێنۆسایدی فه‌یلیه‌كان و چه‌نده‌ھا تاوانی تری دژ به گه‌له‌كه‌مان ھه‌روا بێ دادگاییكردنی تاوانباران بگوزه‌رێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، كورد ته‌نھا گه‌له، له دوای شۆڕشه‌كانی ھیچ سیخوڕ و خۆفرۆشێكی له دادگای گه‌ل دادگایی نه‌كردوه، ته‌نها میلله‌ته دوای ئه‌و ھه‌مو تاوانه‌ی كه به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدراون ھیچ تاوانبار و كه‌مته‌رخه‌مێكی دادگایی نه‌كردوه.
باسیلەوەشكردووە،دوای تێپه‌بونی 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال، رزگاربوان ھه‌ر له چاوه‌ڕوانی دادگاییكردنی مسته‌شار و جاشه‌كاندان، تكام وایه كه‌یسی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان به‌ھه‌مان ده‌ردی تاوانه‌كانی دیكه نه‌ڕوات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی داواشده‌كات، "دادگای تایبه‌ت به‌و تاوانه دروستبكرێت و ھه‌ر لایه‌ن و حزبێك كه‌مته‌رخه‌م بوه له ڕاده‌ستكردنی شه‌نگال و خوڵقاندنی ئه‌و تاوانه به سزای خۆییان بگه‌یه‌ندرێت.
تێبينيێك بنێرە: