ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەکراو، گەمارۆکان هەڵبگرن ڕێگە بۆ هەر ڕێککەوتنێک کراوەیە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئێران تاران واشنتۆن ئەمریکا دانوستان گەمارۆ


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستای لەگەڵ بێت وڵاتەکەی هیچ دانوستانێکی لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر گەمارۆوە زاڵمانەکانی سەر گەلی ئێران هەڵبگیرێت، ئەوا جێگە بۆ هەر ڕێککەوتنێک هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سێشەممەشەو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە وەڵام بە پرسارێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەنا و دەنگۆکان لەمەڕ داواکاریی ئەمریکا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ، وتی: دەمێکە ئەم داواکاریانە دێنە ئاراوە و وڵاتان پەیاممان بۆ دەنێرن و لە حکوومەتەکانی پێشووش هەمان شت بووە، تا ئێستای لەگەڵ بێت هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکییەکان نەکراوە، پێشتر ڕامانگەیاندووە و هەمدیسان ڕایدەگەیێنین کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە ئامادەی هەڵگرتنی گەمارۆوە زاڵمانەکان دژی گەلی ئێمە بن، جێگە بۆ هەر چەشنە ڕێککەوتنێک کراوەیە.
ناوبراو سەفەر بۆ مۆسکۆی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە گشتی و نەتەوەییەکانی ئێران زانی و جەختی کردە سەر گرینگیی پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.