لە دەربەندیخان دەست بەسەر گۆشتی بەسەرچوودا گیرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە زایلە دەربەندیخان گۆشت


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتیەکان لە قائیمقامێتی قەزای دەربەندیخان دەستی گرت بەسەر بڕێک گۆشتی بەسەرچوودا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند،  لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتیەکان لە قائیمقامێتی قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ لەیەکێک لەگۆشت فرۆشەکانی دەربەندیخان توانیان  دەست بگرن بەسەر بڕی ۲٠ بیست کیلۆ گۆشتی بێ مۆر کراو, کە ئەمەش قەدەغە کراوە پاش دەست بەسەراگرتن گۆشتەکەیان لەجێگای فڕیدانی خۆڵ وخاشاکی شار فڕێ دراو غەرامەی گۆشت فرۆشە کەشیان کرد ئاگاداری خاوەن گۆشت فرۆشە کەیان کردەوە کەچیتر گۆشتی بێ مۆر نەفرۆشێت بە پێچەوانەوە سزای توونتر دەدرێت .
باسی لەوەشکردووە،  لیژنە هاوبەشەکانیش ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەربەندیخان دەکەن کەهاوکاریان بن لەئاگادار کردنەوەیان لەبینینی هەرخۆراکێکی بەسەرچوو نەشیاو.
کامەران کەریم