هێرشی داعش بۆ سور پۆلیسی فیدراڵی لە داقووق 7 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

(0)


Feb 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری داقووق لە سێ قۆڵەوە ھێرشیکردەسەر پۆلیسی فیدراڵی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێێ ڕاپۆرتی زایەڵە، کاژێر 11:00ـی شەوی رابردوو 5-2-2021، ژمارەیەک چەکداری داعش کە بە 20 چەکدار مەزەندە دەکران، ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی تەل تەبعە لە سنووری داقووق.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقووق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "داعش کەشی باراناوی شەوی رابردووی قۆستەوە بۆ هێرشکردن و بەھۆیەوە پێنج پۆلیس بریندار بوون و دوانی دیکەش کوژران".

ئەو سەرچاوەیە گوتی "بەھۆی زۆری باران کامیرەکانی چاودێریی کاریان نەکردووە و تاوەکو چەکدارەکان لە سەنگەرەکان نزیک نەبوونەوە ھەست بە جموجۆڵیان نەکراوە و دوای ھێرشەکەش بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون"